بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ قەتەر لە گەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس کۆبووە.
کۆبوونەوەکەش پاش گۆڕانکارییەکانی ڕۆژانی ڕابردووی فەڵەستینی داگیرکراو و ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی و هێرشەکانی ئەم ڕژێمە بۆ سەر کەرتی غەززە بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دەوحە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووە و ڕایگەیاند کە هیچ کەس ناتوانێت ئەوە دەستەبەر بکات لە ئەگەری بەردەوامبوونی تاوان و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی بێ تاوانی فەڵەستین، هەلومەرجی ناوچەکە بەم شێوازە بمێنێتەوە./.