بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی گشتی گومرکی عێراق ڕایگەیاندووە کە کاڵا و بەرهەمە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتە لە ڕێگای دەروازەی سنوریی سەفوانەوە هەناردەی وڵاتی کوێت دەکرێت.
لە ڕاگەێندراوێکی دەستەی گومرکی عێراقدا هاتووە کە هەناردەی کاڵای ناوخۆیی عێراق بۆ کوێت دەستیپێکردووە.
دەستەی گومرکی عێراق لەو ڕاگەێندراوەدا ئاماژەی بە هەناردەی ئالیک و خشتی سپی بۆ کوێت داوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئاسانکاری بۆ هەناردەی بەرهەمە ناوخۆییەکانی عێراق لە بواری پیشەسازی و کشتووکاڵی بۆ کوێت دەکرێت./.