بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی کە ئەم بزوتنەوەیە بە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە لەناوچوونی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ لە بەرامبەر لێکەوتەکانی شکستە ستراتیژییەکەی دوژمنی زایۆنیستیداین کە بومەلەرزەیەکی گەورەی خستووەتە دڵی ئەم ڕژێمە و هاوپەیمانەکانی، هەر بۆیە ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدات بە کوشتارە دڕندانەکانی ڕای گشتی لەم شکستە گەورەیە بە لاڕێدا ببات.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لەوەدا شکستی هێناوە کە ڕوبەڕوی هێزەکانی خۆڕاگری ببێتەوە و بەم بۆنەوە ڕووی هێناوەتە بۆردومانکردنی خەڵکی ئاسایی و ئەمەش بە هاوکاری ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات و پیشان دەدات چەندە لە بانگەشەی بەرگری لە مافی مرۆڤ درۆ دەکەن.
هەنیە جەختیکردەوە کە خۆڕاگریی فەڵەستین ستراتیژی ئازادکردنی خاک و گەڕانەوەی ئاوارەکان دەست پێدەکات و ئۆپەراسیۆنی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 کۆتایی بە پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی خۆرئاوا و قودس هێنا و دانیشتووانی غەززەش پابەندی نیشتمانی خۆیانن و هیچ کات لێی ناچنە دەرەوە.
ناوبراو وتی: ڕێبازی خۆڕاگری بەردەوامە و داوا لە گەلانی عەرەبی و ئیسلامی دەکەین دژایەتی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بکەن./.