بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق جەختی لە سەر هاوکاری و پشتیوانی بۆ گەل و خۆڕاگریی فەڵەستین کردەوە.
ناوبراو وتی: ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆمان لە بەرامبەر گەلی فەڵەستین جێبەجێ دەکەین، چ لە ئاستی هاوکاری مرۆیی یان لە ئاستی سەربازی و ئەستەمە عێراق ببێتە شوێنێک بۆ زیانگەیاندن بە گەلی فەڵەستین.
فالح فەیاز وتی کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا لاوازی ڕژێمی زایۆنیستیی سەلماند و پیلانەکەی تەل ئەبیب بۆ چۆڵکردنی کەرتی غەززە و ئاوارەکردنی دانیشتووانەکەی سەر ناگرێت و ڕوبەڕوی شکست دەبێتەوە.
سەرۆکی حەشدی شەعبی ئەمریکای بە هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ناو برد و وتی: ئێمە پشتیوانی سەرەکی خۆڕاگرین و عێراق موڵەتی هیچ پیلانگێڕییەک لە خاکەکەی لە دژی فەڵەستین بە ئەمریکا نادات.
ڕاشیگەیاند کە ئاکام و لێکەوتەکانی شەڕی غەززە گەورەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوون دەبێتەوە، بە تایبەت بۆ شکستی پیلانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی./.