بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەیەکی ئەمریکی ژمارەیەک لە هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی بەم شێوازە باس کردووە:
پەیرەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی کە گۆشتی سوور و خوێی زۆری تێدا بێت.
کەمبوونەوەی چالاکی جەستە و ڕاهێنان نەکردن، بە تایبەت لە کەسانی 40 تا 50 ساڵ، لە بەر ئەوەی کە ڕاهێنانکردنی بەردەوام دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کێش و دابەزینی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.
بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێنی زۆر، هەبوونی بەکتریای ڕیخۆڵە و پیسبوونی ژینگەیی کاریگەری خەراپیان لە سەر شێرپەنجە دەبێت.
نەخواردنی سەوزە و میوەی پێویست، خواردنەوەی مادە کحولییەکان، کێشی زیادی جەستە و بەرزی ڕێژەی شەکری خوێن لە هۆکارەکانی دیکەی توشبوونن بە نەخۆشی شێرپەنجە.
شێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە نێو کەسانی خوار تەمەن 50 ساڵ، بەڵام خێراترین جۆری شێرپەنجە کە پەرەی سەندووە، شێرپەنجەی سییەکان و پرۆستاتە./.