بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پزیشکان ئاماژەیان بە چەند خۆراکێک داوە کە لە کاتی توشبوون بە پەتای وەرزیدا خواردنیان پێویستە.
ئەو خۆراکانە بریتین لە:
کەمێک هەنگوین تێکەڵ بە چا بکرێت و بخورێتەوە.
خواردنی هێلکە بە پێویست دادەنرێت، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڤیتامینەکانی B3 و B2 و ترشی بانتۆسینیک و ترشی فۆلیک و ڤیتامینەکانی E,D,A و زینک.
میوەی وشککراو یان شەربەتی فرێشی میوەکان.
ئەو خواردنانەی وزە بە جەستە دەدەن و ئەوانەش کە دەوڵەمەندن بە فلاڤینۆید./.