بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی هاوکاری و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئاوارەکانی فەڵەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (ئانروا) ڕایگەیاندووە کە لە یەک هەفتەی ڕابردوودا بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە دانیشتووانی غەززە ئاوارە بوون.
بە پێی ئامارەکانی ساڵی 2020، ژمارەی دانیشتووانی غەززە 2 ملیۆن و 48 هەزار کەس بووە کە لە ئێستادا نیوەی ئەوان ئاوارە بوون.
ئاوارەبوونی نیوەی دانیشتووانی غەززە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێگای بۆردومانەکانەوە زیانی بە 22 هەزار و 600 یەکەی نیشتەجێبوونی لە غەززە گەیاندووە. لەم ژمارەیە، 2 هەزار و 835 یەکەی نیشتەجێبوون بە تەواوی ڕووخاون و زیانەکانی سەر هەزار و 791 یەکەش بە شێوازێکە کە دەرفەتی نیشتەجێبوونیان تێدا نەماوە.
ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ڕایگەیاندووە کە 12 هەزار و 630 یەکەی نیشتەجێبوونیش بە جیدی زیانیان پێگەیشتووە. هەروەها 19 بنکەی تەندرووستی لە ناو براون و 11 مزگەوتیش بە تەواوی ڕووخاون. ڕژێمی زایۆنیستی 7 کەنیسەی غەززەی ڕووخاندووە کە لە ڕیزی ئاسەوارە مێژووییەکانی غەززەدا بوون.
لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە 90 قوتابخانەش زیانیان پێگەیشتووە و دەوترێت 2 قوتابخانە وەک پەناگەیەک کەڵکیان لێوەرگیراوە./.