بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، تێکڕای قەرزداریی ئەمریکا لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگدا بە ڕێژەی 500 ملیارد دۆلار بەرز بووەتەوە و ئاستی پێوانەیی تۆمار کردووە.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کە لە حەوتەی ڕابردوودا تۆمار کراوە، قەرزداریی ئەمریکا لە 20 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 500 ملیارد دۆلار بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە 33.5 تریلیۆن دۆلار.
18ی سێپتەمبێر، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند تێکڕای قەرزی حکومەتی ئەمریکا بۆ دابین کردنی خەرجەکانی بۆ 33.04 ترلیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە سێ مانگ پێشووتر قەرزی ئەمریکا 32 ترلیۆن دۆلار خەمڵێندرابوو.
ئەو ڕاپۆرتە ئاماژەدەکات کە دەرچووی ئابووری ئەمریکا 25.46 ترلیۆن دۆلارە کە بە مانای ئەوەیە، ئابووری ئەو وڵاتە بۆ دابینکردنی ڕادەی قەرزداری دەبێ 33.5 لەسەد گەشەی هەبێت.