بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی بە ئاماژە بە سەرکەوتنەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین لە شەڕی پڕ لە شانازیی زریانی ئەقسا، وتی: ئێمە بۆ هاوکاریکردنی برایانی خۆمان لە فەڵەستینی داگیرکراو ئامادەین و ئەگەر داوامان لێبکرێت کە لە شەڕەکەدا بەشداری بکەین، بەشداری دەکەین و ئەگەر داوای هاوکاری داراییش بکرێت بۆ ئەوەش ئامادەین.
ناوبراو وتی: هەڵوێستی عێراق بۆ بەرگری و پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین، بە حکومەت و مەرجەعیەت و خەڵکەوە، یەک هەڵوێستی هاوبەش و نەگۆڕە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە خەڵکی عێراق بە بەشدارییان لە خۆپێشاندانەکانی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی، ئەوەیان سەلماندووە کە بەرگری لە گەلی فەڵەستین دەکەن./.