بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆپێشاندانی سەدان هەزار عێراقی دژی داگیرکاری و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ئەمڕۆ هەینی 13 ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا بەڕێوەچوو.
عێراقییەکان بە توندی ئیدانەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و پشتیوانی ئەمریکایان بۆ ئەو ڕژێمە دڕندەیە کرد.
خۆپێشاندانەکە لە سەر بانگهێشتی سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕوتی سەدر بووە و لە هەموو چین و توێژێکی عێراقیی تێدا بەشدار بووە.
عێراقییەکان گۆڕەپانی تەحریریان کردە گۆڕەپانی پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین و دژایەتی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی./.