بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەدان هەزار کەس لە خەڵکی قەتەر ئەمڕۆ هەینی 13 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە شاری دەوحە بۆ پاڵپشتی لە گەل و خۆڕاگریی فەڵەستین ڕژانە سەر شەقامەکان.
قەتەرییەکان لە خۆپێشاندانی خۆیاندا ئیدانەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان لە غەززە کرد و بە هەڵکردنی ئاڵای فەڵەستین، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆیان لەم گەلە زوڵملێکراوە دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی لە چەندین وڵاتی وەک ئێران، عێراق، ئەردەن، مالیزیا، بەحرەین و …. خۆپێشاندانی پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین و ئیدانەکردنی تاوانی زایۆنیستەکان بەڕێوەچوو./.