بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی پشتیوانی بۆ گەل و خۆڕاگریی فەڵەستین، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی تا ئێستا تەواوی تاوانەکانی بە پشتیوانی نێودەوڵەتی کردووە و زریانی ئەقساش وەڵامێکی ئاسایی و سرووشتی ئەم تاوانانە بووە.
ناوبراو وتی: شەڕی زریانی ئەقسا، ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوو و خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی و درەوشاوەیە کە بۆ هەمیشە و بۆ هەموو ئازادیخوازەکانی جیهان وەک خاڵیکی وەرچەرخانی سەرەکی دەمێنێتەوە.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی کە ئێمە ئامادەین و بەدواداچوونی ورد بۆ پێشهاتەکانی تایبەت بە شەڕی زریانی ئەقسا دەکەین و هەر کات پێویست بێت بە کردەوە دێینە گۆڕەپانی شەڕەکەوە./.