بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێمە بە ئەنجامدانی تاوانی شەڕ تۆمەتبار دەکەن بەڵام ئەوە لە بەرچاو ناگرن کە شەڕی دژ بە ئێمە لە سەر بنەمای بە ئامانجگرتنی کەسانی سڤیل بووە.
ناوبراو وتی: ئێمە خەڵکی سڤیل ناکەینە ئامانج و هێرشی سەر کەرتی غەززە پلانێکی ئامادەکراوی ڕژێمی زایۆنیستی بووە و فەرماندەیی قەسامیش فەرمانی هێرشی سەر لەشکری غەززەی لە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دابوو.
ساڵح عاروری وتی: ئەم لەشکرە بەرپرسی تەواوی تاوانەکانە لە دژی گەلی ئێمە، بەڵام ئەو سوپایە کە بانگەشەی شکست نەهێنانی خۆی دەکات، لە کەمتر لە سێ کاتژمێر و تەنانەت خێراتر لەوەی کە ئێمە چاوەڕوانمان دەکرد، تێکشکا.
ئەو سەرکردەیەی حەماس وتی: زانیاری ئەوەمان هەبوو کە زایۆنیستەکان پاش جەژنەکانی جولەکە پلانی هێرشی سەر ئێمەیان هەبووە، ئێمەش خێراتر لەوان هێرشی خۆمان کرد و سوپای زایۆنیست توانای ڕوبەڕوبونەوەی نەبوو.
وتیشی کە هەندێک لە سەربازەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، کەسانی ئەمریکی و فەرەنسی بوون.
ساڵح عاروری وتی: هەندێک خەڵکی ئاسایی لە غەززەوە چوونە شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان و کەسانی سڤیلیان بە دیلی گرتووە و ئەمەش لە ڕیزی بەرنامەکانی ئێمەدا نەبووە و تەنانەت لە ئایدۆلۆژیای ئێمەشدا شوێنی نییە.
جێگری سەرۆکی حەماس وتی کە دوژمنی زایۆنیستی ژێرخانەکانی خۆڕاگریی نەکردووەتە ئامانج، بەڵکوو ناوچەکانی نیشتەجێبوونی بە ئامانج گرتووە./.