بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی سەردانەکەی بۆ وڵاتانی ناوچەکە، گەیشتە سوریا و لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕۆژی پێنج شەممە سەردانەکەی بۆ عێراق، لوبنان و سوریا بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی فەڵەستین دەستپێکرد.
ناوبراو لە عێراق لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووە و لە لوبنان لە گەڵ وەزیری دەرەوە، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا و سەرکردەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی کۆبووە. هەروەها لە سەردانەکەی سوریاش لە گەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووە./.