بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو دوو سەرچاوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە سعوودیە تا پێش هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاندبوو کە موڵەتی ئەوە نادات پلانەکەی بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی بەرگری لە گەڵ ئەمریکا ڕابگیرێت، تەنانەت ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی ئیمتیازی بەرچاو بە فەڵەستینییەکانیش نەدات.
ئەو دوو سەرچاوە ڕایانگەیاندووە کە وتووێژەکان ناتوانن بەردەوام بن و پرسی ئیمتیازی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ فەڵەستین دەبێت بۆ پرسێکی دیکە بە ناوی دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان بگۆڕدرێت.
ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە پێداچوونەوەی سعوودیە بە سیاسەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ تەل ئەبیب، بووەتە کێشەیەک بۆ ئەمریکا کە دەیەوێت ئیسرائیل تێکەڵ بە ناوچەیەک بکات کە پرسی فەڵەستین یەکێک لە نیگەرانییە گەورەکانی وڵاتانی عەرەبییە.
عەزیز قاشیان شرۆڤەکاری سعوودی ڕایگەیاندووە کە شەڕی نێوان حەماس و ڕژێمی زایۆنیستی بووەتە ڕێگرێکی گەورە لە بەردەم ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕیاز و تەل ئەبیب.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری دیکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە واشنتن گوشاری لە سەر سعوودیە داناوە کە هێرەشەکەی حەماس بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی ئیدانە بکات. ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە داواکەی رەتکردووەتەوە./.