بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند کە دەوحە پابەندی ڕێکەوتنە داراییەکەی نێوان ئێران و ئەمریکایە سەبارەت بە 6 ملیار دۆلار پارە ئازادکراوەکەی ئێران.
پێشتریش ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەی پشتڕاست نەکردبووە کە واشنتن و دەوحە لە سەر دووبارە بلۆککردنی پارەکەی ئێران گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە ئەمریکا و قەتەر لە سەر دووبارە بلۆککردنی پارە ئازادکراوەکەی ئێران بە بۆنەی شەڕی حەماس و ڕژێمی زایۆنیستییەوە گەیشتوونەتە ڕێکەوتن./.