بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو حەمزە وتەبێژی باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین (سەرایا قودس) وتی کە ئێمە بە فەرمی ڕایدەگەێنین کەرتی خۆرئاوا بە فەرمی پەیوەست بە شەڕی زریانی ئەقساوە بووە و ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا شەڕەکەش ببرێتە نێو خاکی ناوچە داگیرکراوەکانەوە.
ناوبراو هۆشداریی دایە ڕژێمی زایۆنیستی و وتی: ئێمە لە دەرەوەی فەڵەستین بۆ ڕوبەڕوبونەوەتان ئامادەین، وەک چۆن کە لە فەڵەستین ئامادەین و ئەوەی کە لە کەرتی غەززە ڕوویداوە لە گۆڕەپانەکانی دیکەدا دەبینرێت.
وتەبێژی سەرایا قودس وتی کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بۆ کەرتی خۆرئاوا و باشوری لوبنان پەرەی سەندووە و ئەوەی کە لە باشوری لوبنان ڕوویداوە تەنیا نموونەیەکی بچووکە لەوەی کە زایۆنیستەکان چاوەڕوانیان دەکرد.
ئەبو حەمزە سەبارەت بە هێرشە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کەرتی غەززە وتی کە دوژمن توانای ڕوبەڕوبونەوەی خۆڕاگریی نەبووە و ڕووی هێناوەتە کوشتنی ژنان و منداڵان./.