بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی شیراز، وتی: بە پێی یاسای نێودەوڵەتی، ئەوانەی کە تاوانی لەم شێوەیە دەکەن و پشتیوانی لە تاوانباران دەکەن، دەبێت وەڵامی تاوان و پشتیوانی وەها بدەنەوە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی ئەمریکا دەبێت وەڵامی ئەوە بداتەوە کە چۆن ژن و منداڵی بێ تاوانی فەڵەستینیی خستووەتە بەردەم هێرشە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و خانووەکانی ئەوان دەڕووخێنن، هەرچەندە کە ئەم تاوانانە تەنیا ئەمجارە نەبووە و زیاتر لە 70 ساڵە کە زایۆنیستەکان بە پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم تاوانانە بەردەوامن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە دەبێت بە بۆنەی ئەم سەرکەوتن و دەسکەتانەی ڕۆژانی ڕابردووی خۆڕاگریی فەڵەستینەوە، پیرۆزبایی لەوان و لە موسڵمانان بە گشتی بکەین./.