بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە نوێترین ڕاپۆرتی بەرژەوەندی ئابووری جیهان، سندووقی نیودەوڵەتی پارە ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەکات کە ئابووری ئێران لە ساڵی 2023 یدا، کە سێ مانگیشی ماوە تا کۆتاهاتنی، بۆ 3 لەسەد بەرز بووەتەوە.
ئەو پێگە نێودەوڵەتیە لە ڕاپۆرتی پێشووی خویدا پەرەی ئابووری ئێرانی لە ئەمساڵی زاینیدا بۆ 2لەسەد ڕاگەیاندبوو، بەڵام ئەو ڕاپۆرتە دیسان ڕاست کرایەوە و ئەو ڕەقەمە بەرز بووەوە.
هەروەها IMF پەرەی ئابووری ئێرانی لە ساڵی ڕابردووی زاینیدا ڕاست کردەوە و 3.8 لەسەد ڕایگەیاند و ئەوە لە حاڵێکدایە کە هەمان پێگەی نێودەوڵەتی پەرەی ئابووری ئێرانی لە ساڵی ڕابردووی زاینیدا، 2لەسەد ڕاگەیاندبوو.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە لە نیوەی مانگی ڕەبەزی ئەوساڵ بانکی نێوەدەوڵەتی لە ڕاپۆرتی دۆخی ئابووری ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا (مێنا) پێشبینی کردووە، پەرەی ئابووری ئێران لە ساڵی 2023، دەگاتە 4.1 لەسەد.