بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر، تاوان و دسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر کەرتی غەززە ئیدانە کرد و پەیامێکی بۆ هەر یەک لە وڵاتانی ئێران، سعوودیە و میسر نارد.
سەدر لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بە سەرکردایەتی ئێران، سعوودیە و میسر دەبێت بۆ دابینکردنی ئاو و خۆراکی پێویستی دانیشتووانی غەززە هەوڵ بدەن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئازادکردنەوەی قودس و ناوچە داگیرکراوەکان ئەمانتێکە لە دەستی ئێمە و خۆڕاگریی فەڵەستین، ڕژێمی زایۆنیستیی لاواز کردووە.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕەخنەی لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین بە سەرۆکایەتی مەحمود عەباس گرتووە و داوای لە عێراقییەکانیش کردووە ڕۆژی هەینی بە خۆپێشاندانی ملیۆنی پاڵپشتی خۆیان بۆ خەڵکی غەززە ڕابگەێنن./.