بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق پەیامێکی بەڕێزیانی سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە و دژ بە فەڵەستینییەکان بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە کەرتی غەززە لەم ڕۆژانەدا بۆردومانی بەردەوام و هێرشی کەم وێنە بە خۆوە دەبینێت کە بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی زیاتر لە 6 هەزار کەسی سڤیلی بێ تاوان، ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و ڕووخان و لەناوچوونی بەشێکی بەرچاو لە خانووەکان و ژێرخانەکانی ئەم ناوچەیە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم تاوانانە بە بەرچاوی جیهانیانەوە ڕوو دەدات و هیچ ڕێگرییەک نییە، بەڵکوو هەندێک لە وڵاتانی جیهانیش بە پاساوی بەرگری ڕەوا پاڵپشتی لە زایۆنیستەکان دەکەن.
لە پەیامەکەی ئایەتوڵڵا سیستانیدا هاتووە کە ڕژێمی زایۆنیستی دەیەوێت بە بۆردومان و گەمارۆی دڕندانەی کەرتی غەززە، شکستە گەورەکەی لە شەڕەکەی ڕۆژانی ڕابردوودا قەرەبوو بکاتەوە./.