بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ ئیبراهیم زەکزاکی ڕابەری شێعەکانی ئەفریقا ئەمڕۆ چوارشەممە 11 ی تشرینی یەکەمی 2023 بە سەردانێک گەیشتە تاران و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی (رە)، وتی: ئێمە لەم جیهانەدا بۆ تاقیکردنەوە هاتووین و هەموومان لە تاقیکردنەوەیەکی گەورەداین.
ناوبراو وتی: هیوادارین شۆڕشی ئیسلامی ئێران بتوانێت گۆڕانکاری گەورە لە جیهان بە تایبەت لە ئەمریکا، ئەورووپا و وڵاتانی دیکە بکات تا بەستێنی هاتنی حەزرەتی مەهدی (عج) دابین بکرێت.
شێخ زەکزاکی بە هۆی کاریگەرییەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بووەتە شێعە و بزوتنەوەی ئیسلامی نایجریای دامەزراندووە و 300 قوتابخانەی ئیسلامیی لەو وڵاتە و وڵاتانی دراوسێ کردووەتەوە./.