بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی حزبوڵڵادا هاتووە کە بە هیچ شێوازێک هەڵوێستە سیاسی و کردەوە مەیدانییەکانی ئەمریکا بە تایبەت لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و پاڵپشتی ئاشکرا لە تاوان و دڕندەیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئێمە چاوەڕواننەکراو نەبووە و لە ڕاستیدا ئەمە سیاسەتی هەمیشەیی ئەمریکایە کە لە کاتی دامەزراندنی ئەم ڕژێمە داگیرکارەوە تا ئێستا بە هەموو شێوازێک پاڵپشتیی لە تاوان و تیرۆریزمەکەی کردووە.
حزبوڵڵا لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە ئێمە ئەمریکا بە هاوبەشی تەواوی تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەزانین و لە بەرامبەر ئەم هەموو کوشتار و ڕووخان و لەناوبردنی دڕندانەی ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان بە بەرپرسیاری ناو دەبەین و داوا لە جیهانی ئیسلام دەکەین ئیدانەی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا و هاوبەشە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانی بکەن.
لە کۆتایی بەیاننامەکەی حزبوڵڵادا هاتووە کە هاتنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی بۆ ناوچەکە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ورەی ڕووخاوی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ئێمە ناترسێنێت./.