بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم بۆنە زانستییە ڕۆژی شەممە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە لایەن بەشی ڕۆشنبیری باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە هاوئاهەنگی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵای ئەم وڵاتە و عێراق لە شاری مەشهەد بەڕێوە دەچێت و تێیدا زیاتر لە 60 زانکۆی هەر دوو وڵات بەشدارییان دەبێت.
ئەم بۆنە زانستییە بە ئامانجی پەرەپێدانی دیپلۆماسی هاوکاری و پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی کەلتوری، بۆ ماوەی هەفتەیەک بە میوانداری زانکۆی فیردەوسی مەشهەد بەڕێوە دەچێت.
ناساندنی توانا و دەفرایەتییە زانستی و توێژینەوەییەکان و خستنەڕووی گرنگترین دەسکەوتەکانی هاوکاری زانستی و تەکنۆلۆژیایی، تاوتوێکردنی ئاسۆی هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان زانکۆکانی هەر دوو وڵات، پتەوکردنی کەشی هاوکاری زانستی و پەرەپێدانی پلانە زانستییە هاوبەشەکان، لە گرنگترین ئامانجەکانی بەڕێوەچوونی هەفتەی زانست ی ئێران و عێراقە./.