بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ وەزیری بەرگری و سوپاسالاری سوریا، بە توندی ئیدانەی هێرشە درۆنییەکەی سەر کۆلێژی سەربازی پارێزگای حومسی کرد و وتی: ئەنجامدەران ئەم تاوانە و پشتیوانەکانی ڕوبەڕوی وەڵامی توند و بەهێزی تێکۆشەرانی بەرەی خۆڕاگری دەبنەوە و باجێی قورس دەدەنەوە.
فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە چاوەڕوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەوەیە کە ڕێکخراوەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پابەندی ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆیان لە بەرامبەر داگیرکارانی خاکی سوریا و تێکدەرانی ئاسایش و سەقامگیری خەڵکی ئەم وڵاتە بن./.