بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا ئەمڕۆ هەینی 6 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە بەیاننامەیەکدا جەختی لە سەر ئیرادەی دیمەشق بۆ تەواوکردنی سەرکەوتن لە بەرامبەر تیرۆریستان کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە خیانەت، تاوان و تیرۆریزم زیان بە خەڵک و وڵات دەگەێنێت و شایی و شانازی ئەوان دەکاتە ئێش و ئازار.
نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا جەختیکردووەتەوە کە تیرۆریزم هیچ کات ناتوانێت هێزی ئێمە لاواز بکات، پاشەکشە بە خۆڕاگریمان بکات و بڕوامان بکاتە گومان.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە هەر دڵۆپە خوێنێک کە لە کۆلێژە سەربازییەکەی حومس ڕژاوەتە سەر زەوی، هێز و یەکگرتوویی و ئیرادەمان بۆ تەواوکردنی سەرکەوتن زیاتر دەکات.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە 5 ی تشرینی یەکەمی 2023 درۆنێکی خۆکوژ هێرشی کردە سەر ڕێوڕەسمی دەرچووانی کۆلێژی سەربازیی حومس و 89 کەس کوژران و 277 کەسیش برینداربوون. لە نێو کوژراوان و بریندارەکاندا ژن و منداڵ و کەسی سڤیل هەیە./.