بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆیی بۆ گەل و حکومەتی سوریا دەربڕی و ڕایگەیاند کە هێرشە تیرۆریستییەکەی حومس ئەوەی پیشانداوە کە نەیارانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، درێژە بە سیاسەتی تیرۆریستیی خۆیان دەدەن کە گەلی زوڵملێکراوی سوریا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەو بۆنەوە زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە بەردەوامی هێرش و کردەوە تیرۆریستییەکان لە سوریا بە تایبەت لە چەند مانگی ڕابردوو، بە هۆی بەردەوامی پاڵپشتی هەواڵگری، ئەمنی و لۆجستی لە تیرۆریستان بە ئامانجی ڕێگری لە گەرانەوەی سەقامگیری و ئاسایشی تەواو لەم وڵاتەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشە تیرۆریستییە لە ئەستۆی لایەنگرانی دەرەکیی گرووپە تیرۆریستییەکان بە تایبەت داگیرکارانی خاکی سوریایە کە ڕێگری لە دەسەڵاتی نیشتمانی سوریا لە تەواوی خاکی ئەم وڵاتە و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەری تیرۆریزم دەکەن./.