بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا، بە توندی ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی پارێزگای حۆمسی کرد کە تێیدا بە دەیان کەسی سەربازی و سڤیل کوژران و برینداربوون و هاوخەمی خۆیی بەم بۆنەوە بۆ گەل و حکومەتی ئەو وڵاتەش دەربڕی.
هەر دوو لا لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا جەختیان لە سەر پێویستی ئیرادەی جیدی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوکاری وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەری دیاردەی تیرۆریزم کردەوە.
وەزیری دەرەوەی سوریا گرووپە تیرۆریستییەکانی پەروەدەکراوی ئەمریکای بە هۆکاری سەرەکی ئەم تاوانە ناو برد./.