بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی پەنجایەمین ساڵیادی شەڕی 6 ی تشرینی یەکەمی 1973، داوای لە وڵاتانی عەرەبی کردووە کە واز لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بێنن.
لە بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە کە لە پەنجایەمین ساڵیادی شەڕی تشرینی یەکەم داوا لە برایانی عەرەب و موسڵمان دەکەین کە لە ڕێگای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانن لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، کە لەم ڕێگایە بگەڕێننەوە، ڕێگایەک کە هیچ خزمەتێک بە قودس و مزگەوتی ئەقسا ناکات.
حەماس ڕایگەیاندووە کە سازشت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پەردەپۆشکردنی داگیرکاری ئەم ڕژێمەیە و هاندانی بۆ تاوانی زیاتر بەرامبەر بە مزگەوتی ئەقسا و فەڵەستینییەکان./.