بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کۆلێژی سەربازیی حومسی سوریا، شەڕی ئێستای دژ بە تیرۆریستان و لایەنگرانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەوانی ڕوونتر کردووەتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە تاوانەکەی حومس پیشان دەدات کە پیلانێکی جیهانی لە دژی سوریا و گەلەکەی خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەر کات کە ژیان لە سوریا بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات، دوژمنان بە پاڵپشتی ئاشکرای دەرەکی بۆ هەمان ڕۆڵی تاوانبارانەی خۆیان دەگەڕێنەوە.
حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە ئەم کارەساتە دڵتەزێنە سوریا لاواز ناکات و ئیرادەی بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات و ئاسایشی خەڵکەکەی بەهێزتر دەکات./.