بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند کە مۆسکۆ دەیەوێت پەیوەندی زۆر باشی خۆی لە گەڵ ئێران پەرە پێبدات.
ناوبراو وتی کە پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا زۆر باشە و بە هەر شێوەیەک ئاستی پەیوەندییەکان بەرزتر دەکرێتەوە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە دەمانەوێت دامەزراوەکانی کەرتی پەروەردە لە وڵاتانی وەک ئێران بکەینەوە و ئەمەش لە پێناو زیاترکردنی پەیوەندییە کەلتوری و ڕۆشنبیرییەکانە./.