بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە 5 ی تشرینی یەکەمی 2023 بە یاوەری شاندێکی پەرلەمانی گەیشتە ئەبوزەبی.
ناوبراو لە فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی لە لایەن سەقەر غەباش سەرۆکی پەرلەمانی ئیمارات پێشوازی لێکرا.
سەردانەکەی قاڵیباف لە ماوەی 16 ساڵی ڕابردوو بە یەکەم سەردانی سەرۆکایەتییەکی ئێران بۆ ئیمارات دادەنرێت./.