بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی نەخۆشخانەی منداڵانی حەکیم لە تاران، وتی: گیانفیدایی پزیشکان و فەرمانبەرانی کەرتی تەندرووستی لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەبیر ناکەین و یادی شەهیدانی کەرتی تەندرووستی بەرز ڕادەگرین.
ناوبراو وتیڵ وەبەرهێنانی کەرەستەی پزیشکی ناوخۆیی یەکێک لە شانازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئەمڕۆ ئێران پێشکەوتوو و خاوەن تەکنۆلۆژیایە و لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا هەنگاوی گەورەی ناوە و سەرجەم پێداویستییەکانی ژووری نەشتەرگەری بەرهەمی ناوخۆییە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە لە سەدا 95 ی پێداویستییە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتە لە ناوخۆدا بەرهەم دێت و ئێران بووەتە هەناردەکاری دەرمانی بەکوالیتی و ئەمەش دەسکەوتێکی گرنگە کە لە سەردەمی سزا و گەمارۆ سەپێندراوەکانی ئەمریکادا مسۆگەر بووە./.