بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاسف عەلی خان دوڕانی لە میانەی بەشداریی لە کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی ” ڕۆڵی پاکستان لە دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە و جیهان ” لە شاری ئیسلام ئاباد، وتی: پەیوەندییەکانی پاکستان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەراورد بە پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی ئێمە لە گەڵ هیندستان و ئەفغانستان، باشتر و جێی دڵنیاییە.
ناوبراو وتی کە پاکستان تووشی دۆخێکی دژوار و ئاڵۆز لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەفغانستان بووە و هاوکات پەیوەندییەکانیش لە گەڵ هیندستان ئاڵۆزە.
ئەو بەرپرسەی پاکستان بە ئاماژە بە پەیوەندی مێژوویی و ستراتیژی وڵاتەکەی و ئێران، وتی: هیچ کێشەیەک لە پەیوەندییەکانی ئیسلام ئاباد و تاران نییە بەڵام سزاکانی ئەمریکا لە دژی ئێران کێشەی بۆ پەیوەندییەکانی ئێمە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ خوڵقاندووە.
ڕاشیگەیاند کە سەقامگیری ئەفغانستان بۆ وڵاتانی دراوسێ گرنگە و تاڵیبان دەبێت ئیرادەی خۆی بۆ ئەم سەقامگیرییە لە سنورە هاوبەشەکانی ئەفغانستان و وڵاتانی دراوسێ بسەلمێنێت./.