بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ودانت پاتڵ جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی سێ شەممە چەندین تۆمەتی بێ بنەمای ئاراستەی ئێران کرد.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە لێدوانی بەرپرسانی ئێرانی بۆ ئیدانەکردنی ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: ئەوەی ئێمە بیری لێدەکەوینەوە، ئەوەیە کە ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەتوانێت بۆ ناوچەکە گۆڕانکاریی بە دواوە بێت.
ناوبراو وتی: پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئێمە و لایەنەکانی ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوە (تەل ئەبیب و وڵاتانی عەرەبی) بە هۆی ڕۆڵی ئەوانە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئێران و چالاکییەکانی لە ناوچەکە.
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئێمە هەوڵ دەدەین کە ئێران وەڵامدەرەوە بێت و ئەمەش بە هاوکاری هاوبەشەکانی خۆمان لە وڵاتانی ئەورووپی و ڕێکخراوە چەندقۆڵییەکان جێبەجێ دەکەین./.