بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “هان ژی کیانگ” باڵوێزی پەکین لە تایلەنددا دەڵێت: ئەمریکا بە مەبەستی کنتڕۆڵی چین، لە حاڵی پەرەپێدان بە شەڕ و ئاژاوەیە لە ناوچەی ئاسیا و ئوقیانووسەدا.
هان ڕۆژی دووشەمە لە ڵێدوانێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ “بانگۆک پۆست” شەرۆڤە دەکات کە: ئەوان(هەنێ لە وڵاتانی ڕۆژئاوا) بۆ کنتڕۆڵ کردنی پەری وڵاتی چین، تەنانەت شەڕ و پێکدادانی سەربازی لە ناوچەی ئێمەدا پێکدێنن کە دەبێتە گەورەترین مەترسی و هەڕەشە لەسەر ئاشتی و بەردەوامی ناوچەکە.
ناوبراو وتیشی هەر جۆرە هەواڵ و تێکۆشانێک بە مەبەستی کنتڕۆڵی پەری چین، بێگومان پووچەڵ دەبێتەوە و بێ دەرئەنجامە.
ئەو دیپلۆماتە چینییە لە درێژەدا پشتڕاستی دەکاتەوە کە چین پایبەندی پەری، ئاشتی خوازانەیە و شوێنگری سیاسەتی هاوکاری پڕ سوودی دوولایەنەیە لەگەڵ هەموو وڵاتەکاندا.