بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یەکەم حاڵەتدا لە مێژووی ئەمریکا کە پیشاندەری کێشە سیاسییە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەیە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران (کۆنگرێس) لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ، کوین مەک کارتی سەرۆکی ئەنجومەنەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
مەک کارتی بەوە تۆمەتبار کراوە کە وەک پێویست هاوکاریی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکای نەکردووە. کێشەکەش پەیوەندی بە دۆسیەی ئۆکرایناوە هەبووە و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێی وابووە کە نابێت بەم شێوازەی ئێستا هاوکاری حکومەتەکەی زیلینسکی بکرێت./.