بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عون زەیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە وشکەساڵی کاریگەرییەکی زۆری لە سەر ئەم وڵاتە داناوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم وەزارەتە پلانی درووستکردنی 36 بەنداوی بۆ گلدانەوە و کۆکردنەوەی ئاوی باران دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەنداوەکان لە ناوچەکانی سەماوە، باکوری عێراق، باشور و ڕۆژهەڵات و هەورەها بیابانەکانی ڕۆژئاوا درووست دەکرێن.
ڕاشیگەیاندووە کە درووستکردنی دوو بەنداو لەمساڵ دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەنداوێکیش لە پارێزگای کەربەلا تەواو کراوە./.