بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ناسراو بە ئۆپێک لە مانگی ڕابردوو 27 ملیۆن و 730 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە نەوتی بەرهەمهێناوە کە 120 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیاتر لە مانگی ئاب بووە.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی ئۆپێک لە مانگی ئەیلول بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی نایجڕەوە بووە. ئەو وڵاتە ڕۆژانە 110 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتری بەرهەمهێناوە.
ئێرانیش سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا وەبەرهێنانی خۆیی زیاد کردووە و گەیشتووەتە بەرزترین ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت لە ساڵی 2018 تا ئێستا./.