بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پیساییکردن بۆ نەهێشتنی ئەو هەموو زیانە گەورانەی کۆبوونەوەی لە ناو سک، واتە ڕیخۆڵە و کۆڵۆن، بە پێویست دادەنرێت.
کۆبوونەوەی پیسایی بە واتای هەڵگرتنی ژەهر لە ناو سک دێت کە ئەم ژەهرە دووبارە لە کۆڵۆنەوە هەڵدەمژرێت بۆ ناو خوێن و کۆمەڵێک نەخۆشی زۆر ترسناک وەک شێرپەنجە درووست دەکات.
چەند ڕێنماییەک وەک چارەسەرێکی سرووشتی:
خواردنەوەی ئاو بە ڕێژەیەکی باش: زۆر کەس حەز لە خواردنەوەی ئاو بە تەنیا ناکەن کە دەکرێت بۆ خۆشکردنی تامی ئاوەکە کەڵک لە ئاوی لیمۆ، هەنگوین، زەنجەفیڵ، ئاوی تو و ئاوی هەنجیر وەربگیرێت. بە تایبەت لە کاتی بەیانیان خواردنەوەی دوو تا سێ پەرداخ ئاوی گەرم کاتژمێرێک لە پێش نانی بەیانی زۆر گرنگە و ڕۆژانە 6 تا 8 پەرداخ ئاو بخورێتەوە.
خواردنەوەی سرکەی سێو، ترێ و خورما. یەک کەوچکی مرەبا لە ناو پەرداخێک ئاودا پاش نان خواردن.
خواردنی زەڵاتە و سەوزە.
خواردنی تۆوەکان: ڕازیانە، زیرە، گشنیز، شمڵی، ڕەشکە و کەتان بە شێوەی چایی کە دەکرێت کەوچکێکی مرەبا لە تێکەڵەی ئەم تۆوانە بکرێتە ناو پەرداخێک ئاوی گەرم و دادەنرێت و دوای بیست خولەک بخورێتەوە.
خواردنی هەنجیر، تو، قەیسی و هەڵوژە.
خواردنی وەک شێلم و چەوەندەر.
خواردنی کەوچکێک لە زەیتی زەیتون شەو لە پێش نووستن.
خواردنی سیر و پیاز بە شێوەی کوڵاو یان برژاو.
خواردنی زەنجەفیڵ: نیو کەوچکی چا لە ناو پەرداخێک ئاوی گەرمەوە دادەنرێت و دوای نیو کاتژمێر دەخورێتەوە یان بە شێوازەکانی دیکە.
خواردنەوەی ئاوی بنێشتی کوردی، کندر یان ڕاوەند.
خواردنەوەی چای گیایی سەنامەکی: یەک گەڵای بچووک دەکرێتە ناو قۆڕی چایی.
کاریگەرییە مەترسیدارەکانی قەبزی:
مایەسیری: وایە کشانی لولەکانی خوێن هێنەر (وەرید) لە ناوپۆشی کۆمەوە یان لە دەرەوە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی کۆم و ئازار و خوێنبەربوون.
درووستبوونی قڵێش لە ناو کۆم: بە هۆی قەبزی و پیسایی وشک دەبێتە هۆی کشانی زناوپۆشی ناوەوەی کۆم و پچڕاندنی، قڵێش درووست دەبێت کە ئازاری دەبێت و خۆیشی دەبێتە هۆی زیاتر دواخستنی پیساییکردن.
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن: بە هۆی بوونی مادەی ژەهراوی لە کۆڵۆنەوە هەڵدەمژرێت بۆ ناو خوێن کە کار دەکاتە سەر گورچیلەکان و کەمکاری گورچیلە و جگەر درووست دەبێت، هەروەها دەبێتە هۆی ڕەنگ زەردەی پێست.
هەستکردن بە غازاتی ناو سک و ئازار و تەنگەنەفەسی.
سەر ئێشە.
بێهێزی و بێتاقەتی بەردەوام بە هۆی کەمخوێنی و مادە ژەهراوییەکان.
نائارامی و دڵەڕاوکێ.
دڵەکوتێ و خێراتربوونی لێدانی دڵ.
وەستانی هەناسەدان لە کاتی نووستندا.
شێرپەنجە.
درێژبوونەوەی کۆڵۆن و کشانی و درووستبوونی کیستی کێم و جەراحەت یان گۆشتی زیادە.
بۆنی ناوخۆشی ناو دەم و هەناسە.
درووستبوونی هەستیاری، ڕەبو و لوت گیران.
دابەزینی ئاستی توانای بەرگری جەستە و زۆر توشبوون بە هەڵامەت.
خۆپیسکردن بە تایبەت لە منداڵان و بەساڵاچوواندا: واتە بە هۆی قەبزی ماسولکەکان لە دەرەوەی کۆمدا دەکێشرێن و شل دەبنەوە و کۆنتڕۆڵی ڕاگرتنی پیسایی پێناکرێت./.