بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند خواردنێک بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی سەرئێشە کاریگەرییان هەیە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت:
مۆز:
هەندێک کات سەرئێشە بە هۆی نزمی شەکری خوێنە و دەکرێت بە خواردنی سرووشتی کە شەکری سرووشتیی تێدا بێت چارەسەر بکرێت. وەک مۆز کە بەدەر لەوەش ڕێژەیەکی زۆر لە مەگنسیۆمی تێدایە و وزە بە جەستە دەدات و ڕێژەیەکی زۆر لە ئاویشی تێدایە.
شوتی:
لە سێ کەسدا یەکێک بە هۆی وشکبوونەوەی جەستەوە تووشی سەرئێشە دەبێت. لە سەدا 92 ی شوتی ئاوە و جەستە شێدار دەکاتەوە و یارمەتیدەری نەمانی سەرئێشە دەبێت.
ناوکی کولەکە:
بە هۆی دەوڵەمەندی بە مەگنسیۆم یارمەتی نەمانی سەرئێشە دەدات، لە گەڵ ئەوەشدا تۆوی کەتان و چیا هەر دوو سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم و ڕیشاڵ.
چای ڕوەکی:
چا سەرئێشە کەم دەکاتەوە بەڵام جۆری چاکە کە دەخورێتەوە زۆر گرنگە، هەندێک چا سوودی زۆریان هەیە، وەک چای نەعنا و بەیبون./.