بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پزیشکان و پسپۆڕانی بواری تەندرووستی ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر کەسێک بیەوێت لە کێشی زیادە ڕزگاری بێت، پێویستە سێو بخاتە نێو لیستی خۆراکی خۆیەوە، لە بەر ئەوەی کە کالۆری بۆ هەر 100 سێوی فرێش یەکسانە بە 50 کیلۆکالۆری بەڵام لە سێوی وشکدا 250 کیلۆکالۆرییە.
هەروەها باس لەوە کراوە کە باشترە سێو لە گەڵ شیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکان نەخورێت، لە بەر ئەوەی کە دەبێتە قۆی هەڵئاوسان بەڵام دەتوانرێت لە گەڵ گوێز و میوەی وەک مۆز بخورێت کە یارمەتی هەرسکردنی خۆراکە چەورەکان دەدات بە خێرایی.
دەتوانی لە ڕۆژێکدا دوو سێوی گەورە یان سێ سێوی قەبارە مامناوەند بخۆیت، سێو ئاسن و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم و ڤیتامینەژکانی سی و ئەی و بیتا کارۆتین لە خۆ دەگرێت، یەک سێو لە سەدا 25 ی پێویستی جەستە بە ڤیتامین سی دابین دەکات.
ڕێژەی مادە خۆراکییەکان لە سێودا بەندە بە ڕەنگەکەیەوە. بۆ نموونە، ڕێژەی کارۆتین لە سێوی سور و زەرد زیاترە لە سێوی سەوز، لە کاتێکدا ڕێژەی ئاسن لە سێوی سەوزدا زیاترە لە سێوی سور، نەخۆشانی شەکرە و ئەوانەی دەیانەوێت کێشی زیادە دابەزێنن ئامۆژگاری دەکرێت سێوی شیرین نەخۆن.
خواردنی یەک سێوی ڕۆژانە دەبێتە هۆی باشتربوونی هەرس و پێست. هەروەها ئاستی کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە و کاریگەری لە سەر کەمکردنەوەی ئاستی پەستانی خوێن هەیە و سوودیشی هەیە بۆ دڵ و خوێنبەرەکان، یارمەتیدەرە لە پاککردنەوەی ڕیخۆڵەکان و دەرهێنانی ژەهر لە جەستەدا./.