وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت باڵیۆزخانەی خۆی لە شاری حەسەکە بکاتەوە، واتە ئەو شوێنەی کە بنکە سەربازییەکان و هێزە داگیرکارەکانی ئەو وڵاتەی تێدایە، ئەویش لە پێناو داگیرکردنی تەواوی ناوچەکە و پاڵپشتی زیاتر لە هێزەکانی سوریای دیمۆکرات.
هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دابەشکردنی سوریا بابەتێکی نوێ نییە و پیلانێکی کۆنە کە لە ئێستادا دیسانەوەی هەوڵ دەدات جێبەجێی بکات.
جۆن کێری وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا لە ساڵی 2015 لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس ڕایگەیاندبوو کە بە هۆی خۆڕاگریی حکومەتی سوریا بە ناچار دەبێت بیر لە جێبەجێکردنی پلانی بی واتە دابەشکردنی ئەم وڵاتە بکەینەوە.
ئامادەبوونی دیپلۆماتیک لە هەر وڵاتێک دەبێت بە موڵەت و ڕەزامەندیی ئەو وڵاتە بێت کە میوانداری لە دیپلۆماتکاران دەکات. ئەگەر باڵیۆزی ئەمریکا لە ساڵی 2012 لە سوریا دەرکرا، لە ئێستادا وەک وڵاتێکی داگیرکار لە خاکی ئەم وڵاتە دەناسرێت.
ئەمریکا لە سوریا پشت بە هێزەکانی سوریای دیمۆکرات و هۆزە عەرەبەکان دەبەستێت و لە ئێستادا بیر لە ڕێکخستن و تێکەڵکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان دەکاتەوە، وەک چۆن کە گرووپی تیرۆریستی ڕققە کە پەیوەندی بە گرووپە تیرۆریستییەکانی بەرەی نوسرە و داعشەوە کرد. پاشان ناوێکی نوێی وەک سوپای سوریای ئازاد بۆ ئەوان دیاری دەکات و ئەرک و ڕاسپاردەی نوێ بۆ ئەوان دەخاتەڕوو.
شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان هەسەدە و هۆزە عەرەبەکان تەنیا سیناریۆیەکی ئەمریکی بۆ بەرزکردنەوەی ورەی هۆزەکان بووە، بە واتایەکی دیکە، ئەمریکا موڵەتی شەڕی دژ بە هەسەدەی بەوان داوە. لە ڕاستیدا ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بۆ ئامادەکردنی هۆزەکان و جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی نوێ و ڕاسپاردەیەکی نوێ بووە کە گرنگترینی ئەوەش پچڕاندنی ڕێگای تەنەف لە سێگۆشەی سنوریی نێوان سوریا، عێراق و ئەردەن بۆ ڕێگری لە ناردنی هاوکارییەکان بۆ خۆڕاگریی لوبنان و فەڵەستینە.
هەسەدە ڕاسپاردەیەکی دیکەی هەیە و هەوڵی دابەشکردنی سوریا دەدات، بابەتێک کە لە زیانی ئێران و تورکیادایە. ئەمریکا ئامانجێکی زۆری هەیە و لە سەروی هەموویانەوە مانەوەی لە سوریایە بە بیانووی پاڵپشتی لە هۆزەکان و هوسەدە و زاڵبوون و داگیرکردنی سامانە سرووشتییەکانی ئەم وڵاتەیە بە تایبەت لە حەسەکە.
سەبارەت بە پیلانی ئەمریکا بۆ دابەشکردنی سوریا، بابەتێکی نوێ نییە، خاڵی نوێ کە سەبارەت بەم پلانە هەیە، ئەوەیە کە ئەمریکا لە بەرامبەر شکستە بەردەوامەکانی لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان وەک ئۆکراینا، ئەفریقا و ….. لە ئێستادا ڕواڵەتی ڕاستەقینەی خۆیی پیشان داوە. ئەمریکا پاش داگیرکردنی عێراق، پرۆژەی زۆری بۆ دابەشکردنی سوریا خستەڕوو کە هەموویان شکستیان هێنا و ئێستاش باس لە گۆڕینی ناوی باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکات.
سوریا دژی هەر پیلانێکی دابەشکردنی خاکەکەی دەوەستێتەوە، هەر بۆیە ئەمریکا ڕووی هێناوەتە جێبەجێکردنی پلانی بی تا ئەو پەیامە بە گرووپە تاوانبارە تیرۆریستییەکانی خۆی بدات کە باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشقدا نییە و لە خاکی سوریایە، بە واتای ئەوەی کە ئەمریکا هەوڵی دابەشکردنی سوریا دەدات. بە دڵنیاییەوە کە ئەم پیلانەی ئەمریکا تووشی شکست دەبێت، وەک چۆن کە پێشتر سەرجەم پیلانەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوبەڕوی شکست بووەتەوە./.