بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتی کۆریای باکور، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکیی بەوە تۆمەتبار کرد کە بووەتە هاوکار و شوێنکەوتوو و دارەدەستی ئەمریکا لە دژی ئەم وڵاتە.
وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی ناوەکی کۆریای باکور ڕایگەیاند کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە بڕیارەکانیدا ئەوەی سەلماندووە کە بەکرێگیراوێکی ئەمریکایە.
ئەو بەرپرسەی کۆریای باکور لە دژی ئەو بڕیارەی کە لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە دژی پیۆنگ یانگ دەرکراوە، وتی کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بووەتە بڵندگۆی ئەمریکییەکان.
ڕاشیگەیاند کە بڕیارەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی، ئەنجامی پیلانگێڕی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتەیە و دۆخی کۆریای باکور وەک وڵاتێکی خاوەن چەکی ناوەکی، بێ گەڕانەوەیە./.