بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وەڵامی داواکارییەکی سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە بۆنەی مانگی ” ربیع الاول ” و لەدایکبوونی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ) و ئیمام جەعفەری سادق (ع)، ڕەزامەندییان لە سەر لێخۆشبوون یان داشکاندنی سزای زیاتر لە دوو هەزار کەس لە سزادراوان دەربڕی.
سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەکەیدا داوای لێخۆشبوون یان داشکاندنی سزای بۆ دوو هەزار و 284 کەس لە سزادراوانی دادگا جیاجیاکان کردبوو./.