بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە دابینکردنی ئاسایشی ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) بە هاوبەشی لە گەڵ هێزەکانی دیکەی عێراق، وتی: حەشدی شەعبی لە ڕێگای کۆمپانیا ئەندازیارییەکەیەوە هاتووە تا وەک یارمەتیدەر و خزمەتکاری عێراقییەکان بەشداری لە پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەدا بکات.
ناوبراو وتی کە حەشدی شەعبی ڕۆڵی گرنگی لە پرۆژەی ” جیهادی خزمەتگوزاری ” هەیە و شان و بە شانی خەڵک و حکومەت بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژە گەورانەی کە عێراق دەباتە ڕیزی وڵاتانی پێشکەوتوو، بەشداری و چالاکی دەکات.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وتی: ڕێگای ئێمە ڕێگای خۆبەخشی و خزمەتگوزارییە و هەر ڕێگایەک کە بۆ بەرژەوەندیخوازی بێت لای ئێمە نییە و ئێمە تەنیا کار بۆ خزمەت گەیاندن بە خەڵک دەکەین.
ناوبراو سەبارەت بە حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانیش وتی کە ئەم حکومەتە پەیوەندییەکی بەهێزی لە گەڵ گەلی عێراق و پیرۆزییەکانی ئەوان هەیە./.