بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، ڕی دالیۆ بنیاتنەری گەورەترین سندووقی سەرمایەی تایبەتی جیهان، لەو باوەڕەدایە کە ئابووری ئەمریکا بە هۆی زیادبوونی نرخی قەرزی گشتی و کم بوونەوەی پەرەی ئابووری لە دۆخێکی پڕمەترسیدایە.
لەم دواییانەدا نرخی قەرزداری گشتی ئەمریکا ڕەقەمی 33 تریلیۆنی دۆلاری تێپەڕاند و پاڕلێمانتارانی کۆنگرەی ئەو وڵاتە لەو هەوڵەدان کە پێش لە ماوەی دیاری کراوی ڕۆژی یەکەمی مانگی ئوکتۆبەر مووچەی ئەو وڵاتە دابین بکەن.
دالیو لە درێژەدا دەڵێت: وڵاتی ئێمە تووشی قەیرانی قەرزدارییە و ئەمەش مەترسییەکەی گەورەی ئابووری بۆ ساز کردووین.
بە پێی ڕاپۆرتی خەزانەی ئەمریکا، نرخی قەرزداری گشتی لەو وڵاتەدا لەم چەن ساڵەی ڕابردووەدا بە توندی هەڵیکشاوە، بەتایبەت لە نێوان ساڵەکانی 2019 تا 2021 و ئەو کاتەی کە مووچەی ئەمریکا 50لەسەد هەڵیکشا، ئەوا قەرزاری گشتیش بە هەمان شێوە و بگرە زیاتریش هەڵیکشاوە.
دالیو لەو باوەڕەدایە کە هاوکات لەگەڵ زیادبوونی نرخی سوود کێشەگەلیکی دیکەش لەسەر ئابووری ئەمریکا بوونی هەیە کە دەتوانێت پەرەی ئابووری ئەو وڵاتە تا ڕەقەمی 0 دابەزێنێت.