بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی عەلاق سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لە گەڵ ئێران بۆ ڕێکخستنەوەی هاوردەی گازی ئەم وڵاتە بەردەوامە، بە شێوازێک کە عێراق ڕوبەڕوی کێشەکانی وەک پێشێلکردنی سزا و ڕێکەوتنەکان نەبێتەوە.
ناوبراو وتی کە بانکی ناوەندی دەگاتە شێوازێکی ڕوون بۆ ڕێکخستنی کاروباری بازرگانی لە گەڵ ئێران، بە تایبەت ئەوەی کە بەشێکی لەوەش بە شێوازی کاڵا لە بەرامبەر کاڵا دەکرێت./.