بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا وتی کە ئەنکەرە دەیەوێت دانوستانی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا بکرێت بەڵام بە بێ کشانەوەی هێزە سەربازییەکان.
ناوبراو وتی: ئێمە هەموو کات بۆ دانوستان ئامادەین بەڵام داواکارییەکانی دیمەشق وەها نییە کە دەستبەجێ قبووڵ بکرێت.
یاشار گولەر ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی سوریای دیمۆکرات نەوتی سوریا تاڵان دەکەن و تورکیا لە چەند ناوچەیەک ئاسایش و سەقامگیریی دابین کردووە و ئێستا چۆن لەو ناوچانە بکشێینەوە./.