بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” خالید ڕەواس ” توێژەری عەرەب ڕایگەیاندووە کە بە پێچەوانەی ئەوەی کە بەرپرسانی سعوودیە باسی دەکەن، سازشت لە گەڵ زایۆنیستەکان نابێتە هۆی بەهێزبوونیان.
ناوبراو وتی کە بەڵێنەکانی ڕژێمی زایۆنیستی جێبەجێ ناکرێت و سعوودییەکان لە ئاکامدا لەم ڕاستییە تێدەگەن.
ئەو توێژەرە عەرەبە وتی کە تا کاتێک ڕژێمی زایۆنیستی چاوی لە داگیرکردنی زیاتری جیهانی عەرەبە، سازشت واتایەکی نابێت.
خالید ڕەواس وتی کە ئەوەی کە ڕووی دەدات پاشەکشەیە لە پرسی فەڵەستین و ئەم ڕاستییەش بە پێچەوانەی بیرکردنەوەی سعوودییەکان هیچ کات هۆکاری بەهێزبوون نابێت.
” یەحیا حەرب ” شرۆڤەکاری سیاسی عەرەبیش ڕایگەیاندووە کە ڕیاز هەوڵی ڕێکەوتنی ” ئابراهام پڵەس ” لە سازشت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەدات. سعوودیە ڕێکەوتنەکەی ئیمارات و بەحرەین و وڵاتانی دیکە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان بە کەم دەزانێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە سعوودیە پرۆژەیەکی تەواوی ستراتیژیی بۆ هاوکاری لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرچاو گرتووە، هۆشدارییدا کە سازشتی سعوودیە زۆر مەترسیدارە و کاریگەری زۆری لە سەر جیهانی عەرەبی و ئیسلامی دەبێت.
ئەو شرۆڤەکارە عەرەبە، سازشتی سعوودیەی بە جیاواز لە شێوازی سازشتی ڕابردووی وڵاتانی عەرەبی و بە شێوازی نوێ ناو برد و هۆشدارییدا کە ئەم سازشتە لە سازشتی میسر و ئیمارات و وڵاتانی دیکە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی مەترسیدارترە.
یەحیا حەرب وتی کە محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە ڕەنگە باس لە باشتربوونی دۆخی ژیان و گوزەرانی فەڵەستینییەکان بکات بەڵام هیچ کات باسی وڵاتی فەڵەستین و مافە مێژووییەکانی گەلی فەڵەستین و قودس و گەڕانەوەی ئاوارەکانی نەکردووە.
ناوبراو وتی کە ئەمانە چەندین پرسی گرنگ و سەرەکین کە لە پرۆژەی پێشنیارکراوی ساڵی 2002 ی سعوودیەشدا هاتوون و میدیاکانی ئەم وڵاتەش تا ماوەی ڕابردوو بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ڕیاز هیچ کات واز لە هەڵوێستەکانی سەبارەت بە دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودس ناهێنێت.
حەرب هۆشدراییدا کە لە ئێستادا بە پاشەکشەی سعوودیە لە هەڵوێستەکانی خۆی و واژۆکردنی پرۆژەی سازشت، سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی تەنانەت وڵاتە دووردەستەکانی ئەفریقا و ئاسیاش کاردانەوەیان دەبێت، هەر بۆیە سازشتی سعوودیە زۆر مەترسیدارە و ئەگەری هەڵوەشانەوەی ئۆممەی عەرەبی و ئیسلامیی بە دواوە دەبێت./.